هاوپەیمانان: سەربازێكی ئەمریكی لە موشەكبارانەكەی هەولێر برینداربووە

هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش ئاشكرایانكرد، بەهۆی موشەكبارانەكەی هەولێرەوە، كەسێك كوژراوە و شەش كەسی تریش برینداربوون.

كەمێك لەمەوبەر، واین مارۆتۆ، وتەبێیژی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، “لە موشەكبارانەكەی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێردا، سەربازێكی ئەمریكا برینداربووە.”

وتەبێیژەكەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، “ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ کەوتنەخوارەوەی موشەکی ناڕاستەوخۆ دەکەن بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان.”

لە تویتەكەیدا واین مارۆتۆ، وتەبێیژی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نووسیویەتی، بەهۆی موشەكبارانەكەوە “هاوڵاتییەکی بەڵێندەر کوژراوە و پێنج كەسی تریش برینداربوون كە ئەوانیش بەڵێندەرن، سەربازێکی ئەمریکیش برینداربووە.”

 

بابەتی پێشتر

چێڵسی 2-0 نیوکاسڵ

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share