هۆشیار زێباری: تاوانبارانی موشەكبارانەكە بەسزای خۆیان دەگەن

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڕەشەی سزادانی ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەكات.

كەمێك لەمەوبەر، چەند موشەكێك لە شاری هەولێر كەوتنەخوارەوە. دوو لە موشەكەكان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان كردە ئامانج و موشەكێكی تریان بەسەر فڕۆكەخانەكەدا تێپەڕی.

موشەكێك لە گەڕەكی وەزیرانی شاری هەولێر و دانەیەكی تریشیان لە نازستی كەوتەخوارەوە. بەگوێرەی زانیارییەكان، چەند هاوڵاتییەك بەهۆی موشەكبارانەكەوە برینداربوون و یەكێكیان قاچی پەڕیوە، زیانی مادییش بەر شەقامەكان و ماڵ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان گەیشتووە.

دوای ڕوداوەكان، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “ئەمشەو پێنج موشەكی كاتیۆشا شاری هەولێر و چەند شوێنێكی دیپلۆماتی و نیشتەجێبوونیان كردەئامانج، خۆشبەختانە كوژراو نییە.”

زێباری لە تویتەكەیدا دەڵێت، “هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەكان دەكەن و ئەنجامدەران سزادەدرێن.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: لەسەر ئابڵوقەدانی سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڕەشەی كشانەوەی یەكێتیی لە حكومەت كرد

بەرپرسێكی كۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، تائێستا پارتی سێجار هەڵوێستی خۆی لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن گۆڕیوە و دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا…
Total
0
Share