پۆلیسی تورکیا چوار ڕۆژنامەنوسی کوردی دەستگیرکرد

بەیانی ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر نوسینگەی ئاژانسی میسۆپۆتامیا لە شاری وانی باکووری کوردستان و چوار ڕۆژنامەنوسی دەستگیرکرد.

ئاژانسی هەواڵی هاوار ئاشکرایکردووە، لەکاتی هەڵکوتانە سەر نوسینگەی میسۆپۆتامیا دوو ڕۆژنامەنوسی ئەو ئاژانسە بەناوەکانی عەدنان بیلین و جەمیل ئورگو دەستگیرکراون.

هاوکات لەگەڵ داخستنی نوسینگەی ئاژانسەکەدا سایتی ژن نیوز داخراوە و دوو ڕۆژنامەنوسی وێبسایتەکەش کە کوردن دەستگیرکراون.

پۆلیسی تورکیا وێبسایت و نوسینگەی ئەو دوو ناوەندە کوردییەی داخستووە و دەستیگرتووە بەسەر پێداویستییە ڕۆژنامەوانییەکانیاندا.

هەر بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەکە ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی لە ئامەد و شیرناخ و ئیستەنبول بۆسەر لایەنگرانی هەدەپە و کورد لە باکوری کوردستان دەستپێکردووە و بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار ئەمڕۆ زیاتر لە 10 هاوڵاتیی کورد لە تورکیا دەستگیرکراون.

پۆلیسی تورکیا بەبێ ڕەزامەندی دادوەر چونەتە سەر ماڵی لایەنگرێکی هەدەپە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فۆربس: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست. ماڵپەڕی فۆربس رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ‘جێڕاڵد فۆرد’ـی هێزی دەریایی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ئەوکاتەش لەسێدارەدرا ناوی لەگەڵ باوکیدا محەمەد عەلی زەم گرێدرابوو، کە دەکاتە باوکی ئەو…
Total
0
Share