بڕیارە سبەی پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕاپۆرتێك لەبارەی “پێشهاتە سیاسییەكان لە عێراق” بخاتەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، تویتەری یونامی ڕایگەیاندووە، “سبەی سێشەممە 16ی شوبات، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی (یونامی)، لە ئەنجومەنی ئاسایش ئامادە دەبێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “پلاسخارت، کورتەیەک لە ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی دەربارەی یونامی و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە عێراق پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات”.
يوم الثلاثاء (16 شباط/ فبراير) ستقدم الممثلة الأممية الخاصة ورئيسة بعثة الأمم المتحدة لمساعدة العراق (يونامي) السيدة جينين هينيس-بلاسخارت إحاطة لمجلس الأمن في الأمم المتحدة حول التقرير الأخير للأمين العام بشأن يونامي وآخر التطورات في #العراق https://t.co/YH97BRq7aq
— UNAMI (@UNIraq) February 15, 2021
پێشكەشكردنی ڕاپۆرت لەبارەی عێراقەوە هاوكاتی، پەلامارەكانی توركیایە بۆ سەر خاكی عێراق و ململانییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.