وردەکاری کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لە بەغداد

وێنە: ئەرشیف

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ 14ی شوبات، شاندی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوتوون و بڕیارە درێژە بە کۆبوونەوەکان بدەن لەسەر پشکی هەرێم و ئەرک و مافەکانی هەردولا.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ”  شاندی  باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتنە‌وە‌، بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو پڕۆژە‌ یاسایە‌”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ” لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشووی شاندی حكومەتی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕال و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ هەڵیانكوتایەسەر چێشتخانەیەك لە سلێمانی دەستگیركراون. سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی…
Total
0
Share