ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل-ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ڕابروودا ئەڵمانیا ملیۆنان یۆرۆ هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە ئەمڕۆ 12 ی شوبات بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، ” حکوومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی 2020 دا بە بڕی 14  ملیۆن یۆرۆ لە بوارەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی و خۆراکدا هاوکاری ڕۆژئاوای کردووە”.

زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئەڵمانیەکە ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتویەتی، ئەوان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتییەوە نییە لە ڕۆژئاوا، بەڵکو هاوکارییەکان لەلایەن ڕێکخراوە نا حوکمییەکانەوە گەیشتووەتە ڕۆژئاوا.

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل ئاماژە بەوەدەکات، “تورکیا بەشێک لەناوچە ستراتیژییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و ئەو داگیرکارییەش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چەندینجار سەرکۆنە کراوە”.

تاگەسشپیگل لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، “هەرێمی کوردستان دانپێدانراوە و لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی دژی داعش هاوکاری دەکرێت، بۆ نموونە ئەڵمانیا بەشدارە لە مەشقپێکردنی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشێلكارییەكانی دەرهەق بە زیندانیانی بادینان گەیەندرایە دەستەی مافی مرۆڤ

تیمی پارێزەرانی بادینان رایدەگەیەنێت، پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە زیندانیان-یان گەیاندووەتە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ. بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share