وەزیری نەوتی عێراق: پابەندین بە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە

وەزیری نەوتی عێراق باس لە بڕی نەوتی هەناردەكراو دەكات و دەڵێت، ئەگەر هەرێمی كوردستانیش پابەند بێت ئەوا ڕۆژانە لە عێراق 3 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “پابەندین بە بەرهەمهێنانی ئەو بڕە نەوتەی كە لەلایەن ئۆپیك پڵەسەوە بۆیان دیاریكراوە”.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، “لە مانگی شوباتدا بە تێكڕایی، ڕۆژانە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوتمان هەناردەكردووە”.

ئەوەشی وتووە، “كۆی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دەگاتە 3 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە شوباتدا ئەگەر هەرێمی كوردستانیش پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ببێت”.

ئیحسان عەبدولجەبار پێشبینی ئەوەشی كردووە، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە ئەمساڵدا لەنێوان 58 بۆ 63 دۆلار بێت.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن ڕۆیشتنی ئالابا بە دوو یاریزانی بەتوانا قەرەبوو دەکاتەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی ئەمنی: کشانەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئازادکراوەکان کارەسات دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share