لە خۆپیشاندانەکانی واستدا خۆپیشاندەرێک کوژراو ژمارەیەکیش برینداربوون

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای واست، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات ڕایگەیاند کە بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیان تێدایە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی واست بڵاویکردەوە، “بەهۆی تەقەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانەوە کە بەنیازبوون یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی پۆلیس بکوژن خۆپیشاندەرێک کوژرا و یەکێکیش بەسەختی برینداربووە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “دەیان پۆلیس و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی تەقەی بەشێک لە خۆپیشاندەرانەوە برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکیش بەهۆی بەکارهێنانی بەرد بەرامبەر هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە پارێزگای واست خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە و داوای گۆرانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە و چاکسازی لە سیاسەتی حکومەت و چارەسەرکردنی قەیرانی بێکاری دەکەن، خۆپیشاندەران ژمارەیەک فەرمانگەی حکومییان داخستووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا دەگەڕێتەوە نێو ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ

بابەتی دواتر

دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دوو كاربەدەستی هەرێم دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share