سلێمانی.. سێ تۆمەتبار هاوڵاتییەک دەبەنە باخێک لە مێرگەپان و برینداری دەکەن

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەتای ئەم مانگە سێ تۆمەتبار هاوڵاتییەک بە فێڵ دەبەنە باخێک لە مێرگەپان و لەوێ سەری دەتاشن و برینداری دەکەن.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “لەبەرواری 1-10-2020 چەند تۆمەتبارێک بە فێڵ هاوڵاتیی (م. ع. ق) دەبەنە باخێک لە سنووری مێرگەپان پاش گەشتنیان هەڵدەستن بە بەستنەوەی هاوڵاتییەکە و ئەشکەنجەدان و سوکایەتیپێکردن و تاشینی سەری، بەشێوەیەک بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی 19برین بە جەستەیەوە هەیە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆلیس ئاشکرایکردوون، “پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیان هەرسێ تۆمەتبارەکە لەماوەی 12 کاتژمێردا دەستگیربکەن، بەناوەکانی (ب. ا. ص) و (س. ا. ص) و (ا. ا. ص) کە هەستاون بەئەنجامدانی ئەم تاوانە”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات کەی گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؟

بابەتی دواتر

هەواڵگریی عێراق: ژنێک و سێ تیرۆریستی دیکەمان دەستگیرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی سپی هەرزانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لەبەنزینخانەكاندا دابەزی و دەڵێت، “یەك لیتر نەوتی سپی لە هەزار دینارەوە…
Total
0
Share