تەنها لە شارۆچکەیەکدا 120 منداڵ بەشوو دراون

تەنها لە شارۆچکەیەکی پارێزگای ئەردەبیل لە ئێران 120 منداڵ بە شودراون و لەسەر دۆسییەکە چەندین کەس ڕەوانەی زیندان کراون.

بە وتەی عەزیم ئەکبەری، داواکاری گشتی ئەو شارە، چەندین کەس دەستگیرکراون کە ڕۆڵیان هەبووە لە مارەکردن و بەشوودانی ئەو 120 منداڵەی تەمەنی یاساییان تەواو نەکردووە بۆ هاوسەرگیری.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی دادگای شارەکە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە خێزانی منداڵەکانن و هەم لەو نوسینگانەشن کە پرۆسەی هاوسەرگیرییەکانیان تێدا ئەنجامدراوە.

لە دوای قوڵبوونەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران دیاردەی کۆمەڵایەتی نامۆ لە زۆرینەی شارەکاندا ڕویداوە، بە تایبەت مامەڵەکردن بە ژنانەوە و خێزانی ئەو منداڵانە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارەیەک منداڵە کچەکانیان بە شوو دەدەن.

یەکێکی دیکە لەو دیاردە کۆمەڵایەتیانەی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ئێران دروست بووە بەکرێدانی منداڵدانی ژنانە و زۆرجار بە پارە ژنان منداڵ بە کرێ بۆ خەڵکی دیکە هەڵدەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share