دیپلۆماتكارانی ڕوسیا لەلایەن ئەڵمانیا و سوید و پۆڵەنداوە دەركران

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا و كرملین

هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا و سوید و پۆڵەندا سێ دیپلۆماتكاری ڕوسی-یان لە چوارچێوەی سیاسەتی “وەڵامدانەوەی هاوشێوە” دەركرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ڕایدەگەیەنین كە كارمەندی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە بەرلین كەسێكی ویستراو نییە “پشت بەست بە ڕێككەوتنی ڤیەننا تایبەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان كە لە 18ی نیسانی 1961 واژۆكراوە”.

وەزارەتەكە دوپاتیشیكردەوە، ڕێوشوێنەكە وەڵامدانەوەی بڕیارێكی ڕوسیایە كە لە 5ی شوبات تایبەت بە دەركردنی سێ دیپلۆماتكاری ئەڵمانیا و سوید و پۆڵەندا درا و بە كارێكی نادروستی ناوبرد.

لای خۆیەوە ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید ئاشكرایكرد كە وڵاتەكەی دیپلۆماتكارانی ڕوسیای لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە ستۆكهۆڵم دەكردووە.

وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەنداش ئاماژەی بەوەكرد كە وڵاتەكەی هەمان هەنگاوی گرتووەتەبەر.

دەركردنی دیپلۆماتكارەكانی وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن ڕوسیاوە بە بیانوی بەشدارییان بووە لەو خۆپیشاندانەی كە لە 23ی كانونی دووەمی ڕابردوو وەك ناڕەزایی بەرامبەر دەستگیركردنی ئەلێكسی ناڤالنی، بەرهەڵسكاری ناسراوی ڕوسی بەڕێوەچوو.

دەربارەی بڕیارەكەی ئەو وڵاتانەش هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەركردنی دیپلۆماتكارەكانی بە “بێ بیانوو و نا دۆستانە” ناوبرد و بە بەردەوامیدان بە سیاسەتی دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی ڕوسیا ناویبرد.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

دیمەنی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و تەشەنەسەندنی لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا بابەتێکی گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لە شەوی رابردووەوە، ئەوەش…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا. ئاژانسی فەرمیی کۆریای…
Total
0
Share