سلێمانی.. كەسێك بە ژمارەیەك تۆمەتی جیاجیاوە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و ئاشكرایدەكات، بە ئۆتۆمبێلەكەی لە هاوڵاتییەكی داوە، ئۆتۆمبێلەكەی بێ سەرەتایە و چەكیشی پێبووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی تۆمەتبار (م. ھ. ع. لەدایکبووی 2002) ھاوڵاتییەک بە برینداری دەگەیەنێتە نەخۆشخانە گوایە بە ئۆتۆمبێل لێیدراوە و ئەم وەک ئەرکێکی مرۆیی گەیاندویەتییە نەخۆشخانە، ھێزەکانی پۆلیس لە تۆمەتباری ناوبراو بەگومان دەبن، بۆیە پاش پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی، دەرکەوت کە دوو چەکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدایە، ھەروەھا ھێزەکانی پۆلیس ئەوەشیان ئاشکراکرد کە ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بێ سەرەتایە و تابلۆی ساختەی پێوەکردووە.

دەشڵێت، ھاوکات لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا نا کە خۆی بە ئۆتۆمبێل لەو کەسەی داوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕونیشیكردوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (279ی ساختەکاریی، 21ی چەک، 21 و 23ی ھاتوچۆ) ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو هێزێکەوە بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە هێزەئەمنییەکانی سلێمانیدا تەکیدیکردەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share