بافڵ تاڵەبانی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵیانەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات و هاوخەمی خۆی بۆ دەردەبڕێت.

لە پرسەنامەیەكدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە، “برای بەڕێزمان کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی دیاری سلێمانی، سەردار ئاغای ئەوڕەحمان ئاغا، خاڵی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان، بە جەنابتان و بنەماڵەی  کوردپەروەر و شۆڕشگێڕی کۆچکردوو ڕادەگەیەنین”.

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی وتووە، “خوالێخۆشبوو کاک سەردار ئاغا، تێکۆشەر و کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی و گەلەکەمانە، کە بەھۆی بەشدارییان لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتی، قوربانیی زۆریان دا و ھەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات بوون، پێگە کۆمەڵاتییەکەشیان خستبووە خزمەت شۆڕش و خەباتی گەلەکەیان”.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا جێگەی نیگەرانیمانە و لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و دڵنەوایی و خەمڕەوانی بە هەموولایەک ببەخشێت”.

سەردار ئاغا، برا گەورەی نازدار خانی دایکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات كۆچی دوایی كرد.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
Total
0
Share