بانگەشەكانی ترەمپ لەبارەی ساختەكاری 519 ملیۆن دۆلار لەسەر ئەمریكییەكان كەوتووە

لایەنگرانی ترەمپ لە بینای كۆنگرێس

دەنگۆكانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەربارەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی تشرینی دووەمی ڕابردوو ملیۆنان دۆلار لەسەر ئەمریكییەكان كەوتووە، جگە لە لەقبوونی متمانە بە سیستمی هەڵبژاردن و، دروستبوونی توندوتیژی و خوێنڕێژی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردوەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە كۆی ئەو باجەی لەو پێناوەدا داوە گەیشتووەتە 519 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ئەو پێداچوونەوەیەی واشنتن پۆست بە تۆماری تێچووی ناوخۆیی و فیدڕاڵی لەسەر ئاستی ویلایەتەكان كردووەیەتی، سەرەڕای چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی حكومی، خەرجییەكان بەشێوەی ڕۆژانە زیادیكردووە، بەهۆیەوە ئاژانسە حكومییەكان لە سەرجەم ئاستەكان ناچاربوون بۆ تەرخانكردنی پارەی باج بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ڕێوشوێنانەی ترەمپ و لایەنگرانی گرتوویانەتەبەر.

خەرجییەكان ڕەسمە یاساییەكان بەرامبەر دەیان داوای یاسایی دەگرێتەوە كە ترەمپ پێشكەشی كردووە و ئەنجامی نەبووە، هەروەها بەهێزكردنی ئاسایش وەك وەڵامدانەوەی هەڕەشەكان دەربارەی كوشتنی كارمەندانی هەڵبژاردن، سەرەڕای چاكسازییە پێویستەكان پاش هەڵكوتانەسەر بینای كۆنگرێس (كاپیتۆڵ) لە 9ی كانونی دووەمی ڕابردوو.

پەلامارەكە بووە هۆی كۆكردنەوەی هەزاران كەسی سەر بە هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی لە شەقامەكانی واشنتن، بەهۆی ترس لە زیادبوونی كارە توندوتیژی و یاخیبوونەكان.

جگە لەوەی زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلار لە كۆی باجە بەخشراوەكان بۆ تێچووی سوپا تەرخانكرا بۆ بڵاوەپێكردنی هێزەكانی تا ناوەڕاستی ئازاری داهاتوو. نەك هەر تەنها ئەوە كاریگەرییە داراییەكانی ڕەتكردنەوەی ترەمپ و داننەنانی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان پێدەچێت زۆر زیاتر بێت لەوەی تائێستا تۆماركراون، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دەیڵێت و ئاماژەشدەدات “تێچووە ڕاستەقینەكان پێدەچێت تائێستا نەزانراو بن”.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری بەرپرسانیشیەوە گواستویەتیەوە كە تائێستا كار لەسەر تۆماركردنی تێچووی بڵاوەپێكردنی چڕ و خێرای هێزەكانی ئاسایش دەكەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشە بەردەوامەكانی لایەنگرانی ترەمپ.

مایكڵ رابیچ، سەرپەرشتیاری تیمێكی سەر ڕێگای خێرای یوتا دەڵێت، باوەڕم وایە ڕوداوێكی وەك ئەوەی لە 6ی كانونی دووەم بینیمان، تێڕوانینت بۆ ئایندە دەگۆڕێت.

رابیچ 227 هەزار دۆلاری لە 17ی كانونی دووەم خەرجكردووە بۆ بڵاوەپێكردنی 300 سەرباز لە بینای كاپیتۆڵ لە ویلایەتەكە، پاش گەیشتنی هەڕەشەی گەمارۆدانی سەربازیی لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ-ەوە هاوكات لەگەڵ مەراسیمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن و دەڵێت، “ئەوە بڕە پارەیەكە كە خەرجكردنی باوەڕپێنەكراوە”.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

كازمی: سامانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عێراقدا دابەشبكرێت

بابەتی دواتر

بیڵ گەیتس مەترسیی نوێ ئاشکرا دەکات کە لەداهاتوودا هەڕەشەیە بۆسەر مرۆڤایەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share