پەرلەمانتارێكی عێراقی داوای گەڕاندنەوەی 30 ملیار دۆلار لە توركیا دەكات

ئاڵای عێراق و توركیا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حكومەتی عێراق دەكات ئەو 30 ملیار دۆلارە بگەڕێنێتەوە كە دەڵێت لە ئەستۆی توركیایە “بەهۆی پێشێلكردنی ڕێككەوتنێكی واژۆكراو لەگەڵ بەغداد.

فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆی توركیایە بە 30 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەهۆی پێشێلكردنی ڕێككەوتنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی عێراق-توركیا.

خەزعەلی هۆشداریشدایە حكومەتی عێراق لە پشتگوێخستنی ئەو دۆسیەیە، بەتایبەت لەكاتێكدا وڵات بە قەیرانێكی دارایی قوڵدا تێدەپەڕێت.

پەرلەمانتارەكە جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی فەرامۆشنەكردنی پارەكانی عێراق كە لە ئەستۆی توركیایە و بەداداچوون بۆ دۆسییەكە.

س: RT

بابەتی پێشتر

جێنەوا 2-1 ناپۆلی

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێک هێرشی تیرۆریستی لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە…
Total
0
Share