سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: موچەی فەرمانبەران بە هیچ جۆرێك دەستكاری ناكرێت

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، فەرمانبەر موچەی خۆی هاوشێوەی پێشوو وەردەگرێت و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایات.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات ئاشكرایكردووە، “لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریداوە كە موچەی فەرمانبەران لێی نەبڕدرێت، هیچ لێبڕینێكیش تێناپەڕێندرێت”.

حەلبوسی ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەوەی پەیوەستە بە پلە تایبەتەكان، لێبڕین ئەوان دەگرێتەوە و لەلایەن لیژنەی داراییەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە”.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “پرسی باج خستنە سەر موچەی فەرمانبەرانیش لەلایەن لیژنەكەوە چارەسەر كراوە، فەرمانبەران هاوشێوەی پێشوو موچەی خۆیان وەردەگرن”.

ئەو وتانەی محەمەد حەلبوسی، جەختكردنەوەیە لەسەر بڕیاری پێشووتری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كە مژدەی بە فەرمانبەرانی عێراق دا دەستكاری موچەكانیان ناكرێت.

بابەتی پێشتر

سێ کەس ڕکابەری دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر

بابەتی دواتر

ڕێنماییەکانی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان ئاشکرا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share