وتەبێژی حکومەتی عێراق: کورد بەشێکی ڕەسەنە لە پێکهاتەی نیشتمانیی عێراق

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەت بە ڕۆحێکی نیشتمانی کە پشت بە دەستوور دەبەستێت، دەڕوانێتە گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکەی سێشەممەی داهاتوو.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق ڕایگەیاند، بە ڕۆحێکی نیشتمانییەوە دەڕوانینە گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکەی سێشەممەی داهاتوو، کە پشت بە دەستوور ببەستێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی سەرجەم عێراقییەکان بخاتە پێش هەموو شتێکەوە.

وتیشی، ڕێزگرتن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لە ژێر چەتری سیستمی فیدراڵیدا، پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە، کورد بەشێکی ڕەسەنە لە پێکهاتەی نیشتمانیی عێراق و هەموو عێراقییەکان لە ماف و ئەرکەکاندا یەکسانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کۆمسیۆن سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن رەوانەی دەستەی دادوەری دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاری پێداچوونەوە بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواوبکات و رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share