موقەدەم ئاری لەتیف حەمە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوێنێ شەو لە گەڕەکی سابونکەران، بەهۆی دروستبوونی دەمەبۆڵە و کێشە لە نێوان سێ گەنجدا، ڕووداوێکی تـ.ـەقەکردن ڕوویداوە.
بە وتەی وتەبێژی پۆلیس، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک گـ.ـیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بـ.ـرینداربووە. هێزەکانی پۆلیس توانیویانە تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر چـ.ـەکێکدا بگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.