بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغداد بكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە عێراق دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان و تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تەواودەكرێت، دواتر ئامادەكاری دەكرێت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لە لیستی مووچە، نووسراوەكانی پێویست بە ناردنی مووچەش ئامادەكراون، تاوەکو لەكاتی خەرجکردنی مووچەدا، ڕاستەوخۆ واژووبكرێن.