بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی لە ئەنجامی کاریگەری کەشێکی ناجێگیر بۆ ناوچەکەمان، بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ بە شێوەی نمەباران و هەندێک کات بارانی مامناوەند، دەستپێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ سنووری پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران و ناوچەکانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک بۆ سبەی کەشیان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی نمەباران تەنیا بە شێوەی پروشکەباران هەیە، لە شەودا کاریگەریی ئەم کەشە ناجێگیرە کۆتاییدێت.