عەلى زەیدى و فایەق زێدان کۆبوونەوە

عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە.

نووسینگەى ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان عەلی زەیدی و فایەق زێدان، هەردوولا جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنى دادگا کردەوە بۆ ئەو ڕێکارانەى حکومەت گرتوویەتەبەر بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى یاسا و پارێزگاریکردن لە سەرچاوە ئابوورییە نیشتمانییەکان، هەروەها دژایەتیکردن و ڕووبەڕووبوونەوەى بەقاچاغبردن لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاسا و بەرجەستەکردنى دەسەڵاتەکانى حکومەتى فیدراڵ لە سەرجەم ناوچەکانى عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت، کە حزبوڵای عێراق ڕەتیدەکاتەوە پابەندی بڕیاری ڕادەستکردنی چەکەکانی بێت بە دەوڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share