کەی باران دەبارێت؟

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، سبەی دووشەممە لە هەندێک ناوچەدا بارانێکی کەم ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سۆران و بەگشتی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر ئەگەری بارینی بارانێکی کەم تا مامناوەندی پچڕپچڕ دەبێت و پاشان کۆتایی پێدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share