عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەهۆی تێوەگلانیان لە قاچاغچێتیی نەوت، زۆرینەی بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای بابلی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و بڕیاریدا سەرجەم تۆمەتباران بدرێنە دادگا.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵگری سەبارەت بە بوونی پاڵاوگەی نایاسایی و قاچاغچێتیی نەوت لە ناوچەی جورف سەخر، پشتڕاست کرایەوە، عەلی زەیدی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنیی کرد و بڕیاری بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە و سزادانی تێوەگلاوان دەرکرد.
لای خۆیشیەوە عەلی زەیدی ڕایگەیاند، حکومەت پابەندە بە پاراستنی سامانی گشتی، نابێت لە هیچ بستێکی خاکی عێراقدا لە زاخۆوە تاوەکو بەسڕە قاچاغچێتی بکرێت.