ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، وەفدی هەرێم دەچنەوە بەغداد و دۆسیەی سێ یەکەمەکان و گرێبەستەکان ئەم هەفتەیە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی، هەفتەیەکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە بودجە وەستاوە، لە سبەینێوە وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغداد و گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە و گفتوگۆکان چڕتر دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵێک خاڵی زۆر گرنگ هەیە دەبێت پاش دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان هەوڵبدەین جێگیریان بکەین، وەک دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، جێگیرکردنی گرێبەستەکان، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچە.