داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی نزیکەی هەشت ملیار دینارە

داهاتی نانەوتیی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، نزیكەی هەشت ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەک هەفتە، بە دیاریكراوی لە ڕۆژی 3ـی تشرینی یەكەمەوە تاوەكو 9ـی تشرینی یەكەمی 2026، بڕی حەوت ملیار و 950 ملیۆن و 743 هەزار و 591 دیناری عێراقی بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، 84%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ـی بەشێوەی چەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share