بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (15ـی تشرینی یەکەمی 2026) سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
ئاماژە بەوەشدەدات، هەر کەسێک تا ئەو ڕێککەوتە مامەڵەکانی تەواو نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت و مافی سەفەرکردنی نابێت.
پێداویستییەکان:
– كۆپیه‌كی ڕه‌نگاوره‌نگی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت
– كۆپییه‌ك له ژماره‌ی دیجیتاڵیی بایۆمه‌تری
– ئاماده‌بوونی كه‌سه‌كه خۆی
– بردنی بڕی شه‌ش ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌ی یەکەم