وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی مانگێک و لە 2ـی 10 تاوەکو 2ـی 11 کۆمپانیای دانا غاز پڕۆسەی چاکسازی و سیانەکرد لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی ئەو مانگەدا ماوەی پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا چەند کاتژمێرێک کەمدەکات.
وەزارەتەکە ڕاشیدەگەیەنێت، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەکە کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتژمێرەکانی کارەبا هەبێت لەناو پڕۆژەی ڕووناکی.