پۆلیسی هەولێر: فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە

بەڕێوەبەرايەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان بەشێوەیەکی نایاسایی، قەدەغەیە.

پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی پشکنینی تاقيگە، ئەو ماددەیەی بە ناوی بەنزینەوە دەفرۆشرێت، لە ڕاستیدا تێکەڵەیەکە لە نەفتا و چەند ماددەیەکی تر و بڕێک بەنزین، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی کارەساتی گەورە.

جەختیشدەکاتەوە، لەمەودوا هەرکەسێک ئەو کارە ئەنجامبدات، ڕووبەڕووی ڕێکاری ياسايى و لێپرسینەوە دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە ڕاگەیاندنە نوێیەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و بەڕێز عەباس عەراقچی دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕاگەیاندنی کرانەوەی گەرووی هورمزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
Total
0
Share