بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی: باوکی سەنا خان جێگەی شانازییە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەشێک لە کێشەی گۆرانیی [مەیلەنگێنە] لە شێوازی دەرهێنانی کلیپەکەیدایە، کە باوک و کچەکە تەنیا دەردەکەون.

د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە کێشەی گۆرانیی [مەیلەنگێنە] لە شێوازی دەرهێنانی کلیپەکەیدایە، سەنا خان هونەرمەندێکی زۆر زۆرباشە، باوکی سەنا خانیش پیاوێکە جێگەی شانازییە، چونکە هەر لە سەرەتاوە پشتگیریی کچەکەی کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر کلیپی گۆرانییەکەی کۆمەڵێک کەسی دیکەی تێدابووایە، زۆر ئاسایی دەبوو، بەڵام ئەوەی کێشەی دروستکردووە تەنیابوونی هەردووکیانە لە کلیپەکەدا، هیچ کەسێکیش تا ئێستا سکاڵای تۆمارنەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار: ئەو شۆفێرەی تۆمەتبارە بە وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان دەستگیرکرا

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی بە هۆکاری رووداوەکەی دوێنێی گەرمیان تۆمەتبارکرا، دەستگیرکرا. ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار، بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share