وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕۆژی 4ـی تشرینی یەکەمی وەک وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی 1ـی تشرینی یەکەم (10) ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی دەوامی ڕەسمی لە ڕۆژی چوارشەممە 30ـی ئەیلول تاوەکو ڕۆژی شەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، وادەکە دواخراوە بۆ 4ـی تشرینی یەکەم.