پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هەنگاوی باشیان بڕیوە و ئەمەش گرنگییەکی یەکجار زۆری بۆ سلێمانی هەیە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکارن تا پەیوەندییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا بچنەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆیان.
وتیشی، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هەنگاوی باشیان بڕیوە و دەستپێکردنەوەی گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا گرنگییەکی یەکجار زۆری بۆ ئێمە هەیە، چونکە بە ڕووی جیهاندا دەکرێینەوە.