وەفدێکی وەزارەتی شەهیدان بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانی سیاسی بۆ سەر دەزگای زیندانیانیی سیاسیی عێراق دەگاتە بەغداد.
ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانیانیی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان دەچێتە بەغداد، ئامانجیش لێی گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستانە بۆ سەر دەزگای زیندانیانیی سیاسیی عێراق، ئەمەش بە مەبەستی هاوکاردنی مووچەکانیان.
ئەوەش هاتووە، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان سەرۆکایەتیی وەفدەکە دەکات، بڕیارە وەفدەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەستەی شەهیدان و زیندانیانیی سیاسیی عێراق کۆببێتەوە.