ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگرت.
فەریق ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەو ماوەیەی تەرخانکرابوو بۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەپێی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوولا، کۆتایی پێهاتووە و مانگی ئەیلولی ساڵی 2026 کۆتا بەشی ئەو هاوکارییە دابەشکرا.
وتیشی، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لە 21ـی ئەیلولی 2022 تاوەکو 21ـی ئەیلولی 2026، بۆ ماوەی چوار ساڵ کارا بووە، ئێستا یاداشتەکە بەسەرچووە و هاوکارییەکە کۆتایی پێهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە، قەرەبووی ئەم هاوکارییە بکاتەوە بە چاکسازیکردن لە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی هاوتای مووچەی هێزەکانی عێراق بێت”.