دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: بانـ.ـدێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی بانـ.ـدێکی سـ.ـاختەکردنی شوێنەوار ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ڕۆژی 3ـی ئابی 2026، لە سنووری پارێزگای سلێمانی. توانیان باندێکی پێنج کەسی ساخـ.ـتەکردنی سکەی مێژوویی و شوێنەوار دەستگیربکەن.

ئەوەش هاتووە، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەم بـ.ـاندە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون، ئامانجیان ساختەکردن و ساغکردنەوەی بووە لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 24 لە یاسای شوێنەوار، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share