مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی کارەساتی 31ـی ئابدا: سێ دەیە لەمەوبەر هەولێری پایتەخت لەلایەن ڕژێمی بەعـ.ـس و بە پشتیوانیی پارتی داگیرکرایەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی کارەساتی 31ـی ئابدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە: ئەمڕۆ سێ دەیە بەسەر کارەساتی 31ـی ئاب تێپەڕدەبێت، کاتێک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لە لایەن سوپای ڕژێمی بەعـ.ـسەوە، بۆ پشتیوانیی پـ.ـارتی دیـ.ـموکراتی کوردستان و دوای شەش ساڵ لە ڕاپەڕین و ئازادی، داگیرکرایەوە.

بەداخەوە ئەو خیانەتە گەورەیە بووە مایەی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان کورد و کورد، هەروەها شـ.ـەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێشمەرگە، فەرماندە و کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەکی زۆری تێکۆشەرانی یەکێتی کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا، هەمیشە لە پێناو بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەیەکانی و لە چوارچێوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کە ڕایسپاردووین لەبەر خاتری گەلەکەمان و ئایندەی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، ناسۆرەکانی ڕابردووی بە هەڵسەنگاندنی مێژوو و حوکمە عادیلانەکەی سپارد، کە ئەمەش دەورانێکی ئاوەدانی و سەقامگیری و پێکەوەیی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە بیرەوەری ئەم کارەساتە نەتەوەییەدا، وێڕای خەم و پەژارەی قووڵی نیشتمانی، یەکێتی تەئکید دەکاتەوە لەسەر چارەسەری یەکجارەکی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کە بوونە هۆی بژاردەی خراپی پەنابردن بۆ هێزی نەیاران،

ئەمرۆش لەپێناو ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانیدا، کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار هەیە کە بە یەکڕیزی و شەراکەت و خزمەتی دادپەروەرانە، قەرەبووی ناخۆشییەکانی رابردوو بکاتەوە، تاوەکو هەرێمێکی پتەو و سەقامگیر دەرەقەتی ئەرک و ئەگەرەکانی داهاتووی عێراق و ناوچەکە بێت، درود بۆ شکۆی شـ.ـەهیدانی بەرگریی لە پایتەختی کوردستان و گشت شـ.ـەهیدانی رێگەی ڕزگاری.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکلاییکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە پێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوێکران

وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کۆبووەوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو. وەزارەتی…
Total
0
Share