بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەهدی زانا سیمبولێکی پۆڵاینی خۆڕاگری و هەڵوێستی نەبەردی گەلەکەمان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاڕاستەی لەیلا زانا و بنەماڵەی مەهدی زانا کرد

لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، بنەماڵەی سەربەرزی کاک مەهدی زانا، بە بیستنی هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی خەباتگێڕی دێرین، کاک مەهدی زانا لە دڵەوە دڵگران و غەمبار بووین، مەهدی زانا سیمبولێکی پۆڵاینی خۆڕاگری، ئازایەتی و هەڵوێستی نەبەردی گەلەکەمان بوو، تەمەنێکی پڕ لە سەروەریی لەپێناو زمان، شوناس و مافە ڕەواکانی گەلی کورد بەخشی.

وتیشی، لەدەستدانی ئەو کەڵەپیاوە بۆ هەموو کوردێک خەمێکی قووڵ و کۆستێکی گەورەیە، خەباتی بەڕێزتان و کاک مەهدی، لاپەڕەیەکی پڕ لە شکۆیە کە هەرگیز لە دڵی ئەم میلـلەتەدا کاڵ نابێتەوە.

لە کۆتاییشدا هاتووە، سەرەخۆشیتان لێدەکەین و وەک هەمیشە خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی کاک مەهدی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە بەڕێزتان و بنەماڵە و هاوڕێیانی ببەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share