سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە و هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق مسۆگەرکراوە.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ئێستادا حکومەتی عێراق تووشی کێشەی نەختینە (سیولە) بووەتەوە و هێشتا بە تەواوی لەو قەیرانە داراییە دەربازی نەبووە کە تێیکەوتووە، بەهۆی ئەوەشەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی عێراق بە خاوی بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە کاتی دابەشکردنەکەش، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە پڕۆسەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو کەمێک دوابکەوێت، بەڵام جەختیکردەوە کە مووچە بە تەواوی مسۆگەرە و دابەشدەکرێت.