هێزەکانی دژەتیرۆر CTG توانیان تـ.ـیرۆریستێکی داواکراو دەستگیربکەن

پاش بەدواداچوون و پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەکانی دژەتیرۆر CTG توانیان تـ.ـیرۆریستێکی داواکراو بە ناوی قوسەی محەمەد شوکر مەحمود دەستگیربکەن.

ڕاگەیاندنی هێزەکانی دژەتیرۆر CTG بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوون و پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان تیـ.ـرۆریستی داواکراو (قوسەی محەمەد شوکر مەحمود)، لەدایکبووی ساڵی 1981 و خەڵکی بەغداد، دەستگیربکەن، کە پێشینەی پەیوەندی و کارکردنی لەناو ڕێکخراوی تیرۆریسـ.ـتیی د.ا.عـ.ـش هەبووە.

ئەوەش هاتووە، بەپێی دانپێدانانەکەی، لە ساڵی 2014 پەیوەندیی بە ڕێکخراوی تیرۆریـ.ـستیی د.ا.عـ.ـشەوە کردووە و سەرەتا لە چالاکییەکانی پەیوەست بە مزگەوت و بانگەوازدا بەشداری کردووە، هەروەها دان بەوەدا دەنێت کە لەسەر دەستی کەسێک بە ناوی (ئەبو ئەیوب) بەیعەتی ڕێکخراوەکەی کردووە و بۆ ماوەی نزیکەی حەوت تا هەشت مانگ لەو بوارەدا کاری کردووە، دواتر چـ.ـەکی پێدراوە و خراوەتە ناو کاری پاسەوانی، هەروەها مانگانە بڕی 180 هەزار دیناری وەک کەفالە وەرگرتووە.

لە کۆتاییشدا هاتووە، دوای ڕووخانی ڕێکخراوەکە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵهاتووە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبووە، لە ئێستادا ڕادەستی یاسا کراوە، بەمەبەستی سزادانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: سبەینێ 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاشکرایدەکات، سبەینێ یەکشەممە، دەستدەکرێت بە دابەذشکردنی 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا. عەباس خدر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share