وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نرخی بەنزینی بازرگانی دەبێتە 750 دینار

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نرخی فرۆشتنی یەک لیتر بەنزینی بازرگانیی نۆرماڵ بۆ 750 دینار کەمدەکرێتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی وەزاریی بە ئامانجی دیاریکردنی نرخی بەنزین دەرکرد و بە گوێرەی بڕیارەکە، پاڵپشتیی دارایی بۆ نرخی بەنزینی بازرگانیی نۆرماڵ دابیندەکرێت و بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت، هاوکات جیاوازیی نرخەکەش لەلایەن حکومەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، پابەنددەبن بە چاودێریکردنی توندی کوالێتیی بەنزینەکە بەپێی ڕێنمایی و پێوەرە پەسەندکراوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share