وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، فەرھەنگی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان ڕەگ و بنەچەی مێژوویی ھەیە، مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ھەموو ئایینەکان ڕۆڵیان ھەبووە و پێکەوە کار بۆ پەرەپێدانی گیانی تەبایی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکەن، ئەگەرچی بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی کەسێک کە بێڕێزی بە پێکھاتەی ئێزدیان دەکات لە دەرەوەی سنووری ھەرێمی کوردستان و عێراقە، بەڵام کردارێکە دوور لە بەھای ئایینی و مرۆڤایەتییە.

دەشڵێت، بەکارھێنانی وشەی نالۆجیکی بەرامبەر ھەر پێکھاتەیەک بەتوندی ڕەتدەکەینەوە و جەخت لە برایەتی، خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ھەمەلایەنە دەکەینەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
Total
0
Share