کەشناسێک: لەم دوو ڕۆژەدا مەچنە دەرەوە

شارەزای بواری کەشناسی ڕێنمایی هاوڵاتییان دەکات ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، نەچنەدەرەوە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژانی سێشەممه و چوارشەممە کاریگەریی گەرما زیاتر دەبێت و ڕێژەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لەنێوان مامناوەند بۆ زۆر بەرز دەبێت، بۆیە باشترە هاوڵاتییان لە کاتەکانی پێشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 4ـی پاشنیوەڕۆ، ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نەبوو نەچنە دەرەوە، تاوەکو خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر بپارێزن.

دەشڵێت، لە سبەینێ دووشەممەوە، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی گەرمی نیمچە خولگەیی بۆ چینەکانی سەرەوە بەرگەهەوا، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەورەترین بازاڕی پیشەسازیی خۆراکی کوردستان ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، کارگەکانی هەرێم دەبێت پلانی تۆکمە دابنێن تا بتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی…
Total
0
Share