ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی بە شێوازی لەجیاتیدانان ڕاگرت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی لەجیاتیدانان بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست.

لە نووسراوێکدا کە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێوەیە، ئاماژە بەوە دراوە کە دامەزراندن بە شێوازی لەجیاتیدانان بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست بە هەموو شێوازەکان ڕاگیراوە و داواکراوە هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرزنەکرێتەوە.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، کە چاوپۆشی لە بڕگەی دووی نووسراوی پێشوویان دەکەن و کاری پێناکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە 269 لە 5ـی شوباتی 2025 و ژمارە 292 لە 15ـی تشرینی یەکەمی 2025.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share