وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایدەکات، دەستکراوە بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان کەلار و دەربەندیخان، بڕیاریشە سەرەتای ساڵی ئایندە بکەونەکار.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند هەفتەیەکە دەستکراوە بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان کەلار و دەربەندیخان، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکان تەواوببن و لە سەریساڵەوە دەخرێتە خزمەتی شۆفێرانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی دیاریکراو لە دەرەوی شار 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لەناو گوندەکان، بە گوێرەی ڕێژەی نیشتەجێبوون خێرایی دەگۆڕێت، لە هەندێک ناوچە خێرایی 80 کم/ک دەبێت و لە هەندێک ناوچەش 60 کم/ک دەبێت.