سبەینێ باران دەبارێت؟

شارەزای بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ لە هەوادا، ئەگەر هەیە سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ لە هەوادا، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سۆران دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ڕەنگە بارانێکی کەم بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ ببارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە، لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی شێ لە هەوادا، هەست بە گەرمایەکی بێزارکەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە بانكیكردنی مووچە تەنها لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو بابەتەی یەكلاكردووەتەوە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share