حەوت ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ئاسۆ مام جەلال مەسۆیی شـ.ـەهیدکرا.
ئەمڕۆ 1ـی ئابی 2026، حەوت ساڵ بەسەر شـ.ـەهیدکردنی ئاسۆ مام جەلال مەسۆیی، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لە ناوچەی گەرمیان، تێپەڕدەبێت.
درەنگانی شەوی 31 لەسەر 1ـی ئابی ساڵی 2019، چەکدارانی د.ا.عـ.ـش بە سوودوەرگرتن لەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروستببوو، بە هەشت گوللە هاوەن، هێرشیانکردە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە کفری؛ لە ئەنجامدا سێ کارمەندی دەزگای ئاسایش [لەناویاندا شـ.ـەهید ئاسۆ] و کارمەندێکی دژەتیـ.ـرۆر شـ.ـەهیدبوون.