بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی دیاریکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریی ژمارە (8026) لە 24ـی 12ـی 2025، سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەک بۆ دیاریكردنی نرخی مۆلیدەی ئەهلی و بهگوێرەی نرخی سووتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی تەمموز، نرخی کیلۆوات-ئاوەرێک بۆ مانگی تەمموز، بریتییە لە 375 دینار.
ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی كیلۆواتیان 358 دینارە.
سەبارەت بە نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەو قەزا و ناحیانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای سلێمانی دەڵێت، “سبەی یەکشەممە دیاریدەکرێت”.