سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو، شەقامی خوار بینای منداڵپارێزی کوردستان تا نزیک پردی خەسرەوخاڵ بەربەست دەکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی هەینی، 31ـی تەمموزی 2026، لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، دەستدەکرێت بە کارەکانی قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (خوار بینای منداڵپارێزی کوردستان تا نزیک پردی خەسرەوخاڵ).
ڕاشیگەیاند، لە کاتژمێر 10ـی ئەمشەوەوە، شەقامی ئاماژەپێکراو بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ کاری قیرتاوکردن.
داواش لە شۆفێران دەکات، بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگەکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن، تا ئەو کاتەی تیمەکان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.