ڕێگەیەکی سەرەکی قیرتاوکرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا، لەئێستادا پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگەی سەنگاو – دەربەندیخان لە تەواوبووندایە.
ڕاشیگەیاند، پڕۆژەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ خزمەتکردن بە گوند، ناحیە و قەزاکان و کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دەکات، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی ڕێگەیەک بە درێژیی 18 کیلۆمەتر و بە چوار قۆناغ بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگەوبانی چەمچەماڵەوە جێبەجێدەکرێت.
بەگوێرەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، ڕێژەی کاری ئەنجامدراو 85%ـی تێپەڕاندووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوبکرێت. زیاتر لە 40 گوندی سنوورەکە لە پڕۆژەکە سوودمەنددەبن و کارئاسانیی تەواو بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان لە نێوان سەنگاو – دەربەندیخان دەکات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە”. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
Total
0
Share