شیروان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:37 خولەکی شەو بومەلەرزەیەک لە ناوچەی سنووریی نێوان سلێمانی و بانە ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، چەقی بومەلەرزەکە دەکەوێتە دووریی 48 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، گوڕی بومەلەرزەکە 3.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر بووە، بەڵام بەهۆی کەمیی قوڵاییەکەیەوە تەنیا بەشێک لە دانیشتوانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری هەستیانپێکردووە.