بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی مەترسیی ڕووخانیان ئاگادارکراومەتەوە کە دەبێت 5 خوێندنگە دابخەم

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرمایەدارەکان نەبوونایە، دۆخی خوێندنگەکانی سلێمانی زۆر خراپ دەبوو لە ڕووی نۆژەنکردنەوەوە.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، خوێندنگە هەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەم کە نزیکی هەزار و 800 خوێندکاری تێدایە، ئەم خوێندنگەیانە دەبێت ساڵانە نۆژەنبکرێنەوە، بەڵام ئێمە بەهۆی قەیران و دۆخی خراپی دارایی وەزارەتی پەروەردەوە، نەمانتوانیوە خوێندنگەکان وەک پێویست نۆژەنبکەینەوە، ئەوەشی کردوومانە بە هاوکاریی خەڵکی دەوڵەمەند و کەسانی سیاسی بووە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر سەرمایەدارەکان یارمەتیدەر نەبوونایە، دۆخمان زۆر خراپتر دەبوو، هەر ئەمساڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەوە ئاگادارکراومەتەوە کە دەبێت چوار بۆ پێنج خوێندنگە دابخەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share